EN کوردی عربي

دەربارە

پاڵاوگەی دووکان(قۆناغی یەکەم) دیزاین کراوە بۆ پاڵاوتنی 20،000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە نەوتی خاوی تەقتەق و دەست بە دروستکردنی کراوە لە کۆتایی ساڵی 2013 یەکەکەو هەموو بەشەکانی بە ئاسانی کاری پێدەکرێت و بە سەردەمیانەترین تەکنەلۆژیا دیزاین کراوە بە پێی ستانداردە جیهانیەکان(ASTM,API,ASME). پاڵاوگەکە بە باشترین دیزاینی ئابوریانە دیزاینکراوە، بە تێپەڕکردنی نەوتی خاو بە زنجیرەیەک گەرمی گۆڕی سەرەتایی کە پێکهاتووە لە ١٠ گەرمی گۆڕ، پێش فڕنی سەرەکی کە تیایدا بەشێک لەگەرمی ماددە بەرهەمهاتوەکان هەڵدەمژرێت و نەوتەخاوەکەی پێ گەرم دەکرێت کە تیایدا پلەی گەرمیەکەی دەگاتە 237پلەی سەدی پێش فڕنی سەرەکی و بەمەش کاردەکاتە سەرقەبارەی فڕنەکەو کەمکردنەوەی بەکاربردنی سوتەمەنی وە بەرهەمەکەش سارد دەکرێتەوە بە زنجیرەیەک ساردکەرەوەی هەوایی کە بەهۆی ئەمەوە بەکاربردنی ئاو کەمدەکرێتەوە. سیستەمی کۆنترۆڵ (DCS) دیزاین کراوە بەگوێرەی مۆدێرنترین تەکنەلۆژیای سەردەم، یەکەکە و پاشکۆکانی کۆنترۆڵ دەکرێت لەڕێگەی ژووری کۆنترۆڵەوە بەشێوەیەکی خودکاری. هەروەها باشترین سیستەمی چارەسەرکردن و پاکردنەوەی ئاوی بەکارهاتووی تیادا بەکاردەهێنرێت لەگەڵ سیستەمی چارەسەری گازی زیادە بەپێی ستانداردە ژینگەییە جیهانییەکان. پلانی فراوانکردنی پاڵاوگەکە لە داهاتودا:. 1. یەکەی دڵۆپاندنی نەوتی خاو بە توانستی 40.000 بەرمیل لەڕۆژێکدا. ئەم بەشە پێکهاتووە لە دیزاینکردن و جێبەجێکردنی یەکەی ئایزۆمەرازەیشن و ڕیفۆرمەر و هەروەها یەکەی هایدرۆترەیتەر، کەبەیەکەکەوە هەمووی یەکەی ڕیفۆرمەر پێکدەهێنن. 2. یەکەی ڕیفۆرمەر و (کەتەلایت ڕیفۆرمەر). دیزاینکراوە بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆکتان بەرز بە توانستی 18.700 بەرمیل لەڕۆژێکدا. توانای یەکەی ئایزۆمەرازەیشن 5.049 بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.

کات گروپ

سەرجەم کۆمپانیاکانی کات گروپ کە کۆمپانیای کوردئۆیل یەکێکە لە کۆمپانیاکانی کات گروپ

Copyright © 2015 . all rights reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure